An Iraqi Kurdish man displays an electronic voter ID card distributed by election commission officials in Arbil, the capital of the autonomous Kurdish region of northern Iraq, on February 6, 2014. The Iraqi election commission is trying to distribute electronic voter ID cards nationwide ahead of general elections in April.   AFP PHOTO/SAFIN HAMED        (Photo credit should read SAFIN HAMED/AFP/Getty Images)
An Iraqi Kurdish man displays an electronic voter ID card distributed by election commission officials in Arbil, the capital of the autonomous Kurdish region of northern Iraq, on February 6, 2014. The Iraqi election commission is trying to distribute electronic voter ID cards nationwide ahead of general elections in April. AFP PHOTO/SAFIN HAMED (Photo credit should read SAFIN HAMED/AFP/Getty Images)

ئه و كه سانه ى كارتى ده نگدانيان نيه مافى ده نگدانيان هه يه و به م شێوه دەنگ بده ن

لەپێناو خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پڕۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی له‌ بەرواری 1ی نیسانەوە تاوه‌كو 31 ئایاری 2018 راگرت ، به‌ڵام تۆمارنه‌كردن له‌ بایۆمه‌تری رێگرنابێت له‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.

پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری به‌شێوه‌ی كاتی راگرت، به‌رپرسێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، “هاوڵاتیان به‌ كارتی پێشووی ده‌نگدان ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رەنج شوکری، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تۆماری بایۆمەتری راوەستاوە و پڕۆسەی تۆمارکردن لەئێستادا گەر بشکرێت گرنگیشی نیە، چونکە فریای دروستکردنی کارتەکە ناكه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ وەرگرتنەوەی کارتی ده‌نگدانه‌.

ناوبراو دەربارەی ئەو كه‌سانه‌ش كه‌ تۆماری بایۆمه‌تریان نه‌كردووه‌ و چۆن مافی دەنگدانیان ھەیە وتی “ئەو کەسانە دەتوانن بە کارتی پێشوتری دەنگدان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا بکەن و کێشەیان نیە، دواتر دەتوانن بەشداری لە سیستمی بایۆمەتریدا بکەن”.

ەنج شوکری، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانی وتيشى :”زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر لە عێراقدا ھەیە و تائێستا کەمتر لە ٪٦٠ی ھاوڵاتیان تۆماری بایۆمەتریان کردووە”.

به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن پێشتر هه‌ر ده‌نگده‌رێك ده‌بوایه‌ خۆی بچێته‌ بنكه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی و دوای پێشكه‌شكردنی ( ناسنامه‌ی باری شارستانی، ره‌گه‌زنامه‌، پسوڵه‌ی خۆراك و كارتی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردنی رابردوو) په‌نجه‌مۆری لێوه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و رێنماییه‌ گۆڕاوه‌ و هه‌ر ده‌نگده‌رێك له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك خێزان ده‌توانێت دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌كان، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی كارتی ئه‌لیكترۆنی نوێی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رايگه‌یاندوه‌ “ده‌ركردنی بڕیاری راگرتنی نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌مه‌به‌ستی خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن كارته‌كانیان وه‌رگرنه‌وه‌ و مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت”.
وتیشی، جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان به‌شدرایكردن له‌ هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدان وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌ر هه‌ژمارناكرێت و مافی ده‌نگدانی نییه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *