23795484_1548872528536645_7416729075416694104_n

شانۆگەری هەڵبژاردنەوەی سیسی

ن. د ئه حمه د وه رتى
لە شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی میسردا جارێکی سیسی بوویەوە بە سەرۆکی میسر و ڕێژەیەکی بەرزی دەنگەکانی بەدەستهێنا بەڕێژەی 97,08% ، هاوشێوەی موبارەک و سەددام و ئەسەدو ئەوانیتر..!
ڕۆژانی 26- 28 /3 / 2018 شانۆگەری هەڵبژاردنەوەی سیسی بەڕێوەچوو، تیایدا لەکۆی نزیکەی 60 ملێون دەنگدەری میسری کە مافی دەنگدانیان هەبووە،تەنها 24,2 ملێون دەنگدەر بەشدارییان کردووە،کەدەکاتە 41,5%، سەرەڕای ساختەکاری و ترساندنی خەڵك و سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئەوانەدا کە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
هەڵبژاردنەکە گەورەترین ڕێژەی (دەنگی پووچەڵ – باطل) ی بەخۆوە بینی لە مێژووی میسردا کە ملیۆنێك و 762 هەزار دەنگی پووچەڵ بووە بە ڕێژەی زیاتر لە 7% لە کۆی دەنگی بەشداربوان.
لە کاتێکا سیسی هیچ ڕکابەرێکی ڕاستەقینەی نەبوو، تاکە ڕکابەرەکەی (موسی مصطفی موسی) سەرۆکی پارتی سبەی(حزب الغد) تەنها 656 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە کە ڕێژەی 9. 2%، واتە بە قەد دەنگی پووچەڵ دەنگی نەهێناوە !
ئەی گەر ئەمە شانۆگەری نەبێت، چی شانۆگەرییە؟!
لەئەنجامی بێزاری و توڕەیی خەڵکی میسر لە دەسەڵاتی سیسی، پاشەکشە لە ڕێژەی بەشداری ڕوویداوە.
وەرە بەراوردی هەڵبژاردن و دیموکراسیەکەی سیسی بکە لە گەڵ سەردەمی (محمد مورسی) کە لە هەڵبژاردنەکانی 2012 دا مورسی ڕێژەی 73. 51 % ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا ڕکابەرەکەی (احمد شفیق) ڕێژەی 27. 48 % ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، ئەنجا گەلەکۆمەیان لە مورسی کرد و خۆی و هەزاران هاوڕێ و لایەنگریان لە کونجی زیندان توند کردن بە هاوکاری ئەمریکا و ئیسڕائیل و هەندێ شانشین و میرنشینی کەنداو، هەزارانیشیان لە مەیدانی ڕابیعەی عەدەویدا تەنها لەبەر ئەوەی دژی کودەتا وەستانەوە کوشتن..! کامەیان باشتر بوون و لە ئازادی و ویژدانی میسریەکان نزیکتر بوون؟!
حیزبی نوری سەلەفیش کە هاوکار و هاوڕای کودەتاچییەکان بوو، لە هەڵبژاردنی سەردەمی مورسی دا نزیکەی 28% ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و گەر هەڵە نەبم 120 کورسی لە پەرلەمان مسۆگەر کرد، بەڵام لە سەردەمی سیسی دا تاقە کورسییەکی بەدەستنەهێنا و تەنها بەیعەت نوێکردنەوەیان بۆ سیسی لەسەرە !!
ئای لەم شانۆگەرییە ڕاستەقینەیە ..!!

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *