فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی رایگەیاند كە لە سەرەتای دەستپێكردنی رێورەسمی جەژنی زیندووبوونەوەی جوولەكە تا ئێستا، هەزارو 731 جوولەكە هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە بەیاننامەیەكدا كە فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی كۆتا و شەشەمین رۆژی جەژنی زیندووبوونەوە، 351 جوولەكە بە یاوەری سوپای ئیسرائیل هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە كۆمەڵ سەردانی دیواری بوراق دەكەن.
فەرمانگەكە باسی لەوەش كردووە لە میانی جەژنی زیندووبوونەوەی جوولەكە كە رۆژی شەممەی رابردوو دەستی پێكردووە، تا ئێستا، هەزارو 731 جوولەكە هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێزێكی زۆری پۆلیسی ئیسرائیل بە مەبەستی پاراستنی گیانی جوولەكەكان لە میانی جەژنی زیندووبوونەوە كە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت بە شەقامەكانی قودس بڵاوكراونەتەوە.
ژ.ك