b545745a2047073

له‌ هه‌ردوو جه‌مسه‌رى موشته‌ری گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌بای به‌هێز هه يه

له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی ئاسمانی جۆنۆ له‌ نوێترین گه‌شتیدا بۆ هه‌ساره‌ی موشته‌ری گرتوویه‌تی ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسای ئه‌مه‌ریكی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی (raw)ی بڵاوكرده‌وه‌،

ئه و كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ له‌ 1ی ئه‌م مانگه‌ 11ـه‌مین خولی سووڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری موشته‌ریدا ته‌واو كردووه‌ و، توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی كوالیتی به‌رز له‌ هه‌ساره‌ زه‌به‌لاحه‌ گازییه‌كه‌ بگرێت و زانیاری گرنگ و نوێ تۆمار بكات.

له‌ دیمه‌نه‌كاندا كه‌شێكی جادوویی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ نیشان ده‌دات، كه‌ به‌ بارسته‌ گازێكی چڕ ده‌وره‌دراوه‌، وێڕای گرتنی وێنه‌ی گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌با پێچه‌وانه‌ سپی باوه‌كان له‌ به‌شی باكووری هێڵی كه‌مه‌ره‌یی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌.

له‌ هه‌ردوو جه‌مسه‌رى موشته‌ری گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزی به‌رده‌وام هه‌یه‌، هه‌روه‌ك جووڵه‌ی كه‌ش و هه‌وای ده‌وری ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌، كه‌ له‌سه‌ر هیچ هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ئه م جوله يه بيشتر به‌دی نه كراوه.

ش.ك

بابەتی دواتر

181936-1280x960_81015B00-UKLYH

پۆڵ ئاڵن،شارەزای بواری تەكنەلۆژیا بەهۆی شێرپەنجە مرد

دامەزرێنەرانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، (پۆڵ ئاڵن) لە تەمەنی (65) ساڵیدا لە شاری سیاتڵی ئەمریكا كۆچی دواییكرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *