1113122017_913122017_913122017_5grdbwnawa13-12

راگەیەندراوه ى ئەنجومەنی ھەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە داواى لادانى سزاى مووچە خوران ده كات

له راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ھەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کە وێنەیەکی دراوە بە باسك نيت، لە ٥ خاڵ پێکھاتووەو گرنگترین داواکارییەکانیشیان، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەیە کە وەک سزادان لەدژی مامۆستایان و فەرمانبەران و پزیشکان دراوە بەھۆی بەشداریکردنیان لەگردبوونەوە جەماوەرییە شارستانییەکاندا.

راگەیاندراوەکە، ھەنگاوی یەکەمی حکومەتی وەک دەستپێکێک بۆ ھەڵگرتنی بەشێک لەپاشکەوتی مووچە، بەئەرێنی ھەڵسەنگاندووەو داواش دەکات حکومەتی ھەرێم پابەندبێت بەدابەشکردنی ئەو موچەیەی ئێستا لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بتا ھەموو وەزارەتێک و ھەر مووچەخۆرێک مانگانە رۆژی وەرگرتنی مووچەکەی بێ دواکەوتن دیاربێت له هه ر 30 روز جاريك .

ئەنجومەنی ھەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، پێداگری خۆیشی لەسەر داوا رەواکانی سەرجەم مووچەخۆران کردووە، بۆھەڵگرتنی تەواوی ستەمی پاشەکەوتت.
هه روه ها ده ليت: بەرێگای زمانی تێگەیشتن و کارو چالاکی شارستانی كاره كانيان بكةن، راشیانگەیاندووە کە لەسەر فشاری مەدەنییانە بەردەوام دەبین، لەپێناو مافە رەواکانی سه ر جه م مووچەخۆران تا مافه كان دينه دى.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *