82782016daqwq

ئه‌و هێزه‌ عێراقییه‌ی له نزيك كه‌ركووك هێرشی كرایه‌ سه‌ر رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك گوندی كوبانی سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزێكی عێراقی و، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ سایتی شه‌فه‌ق نیوز راگه‌یاندووه‌، ئه‌و هێزه‌ی عێراقییه‌ی هێرشی كرایه‌ سه‌ر، رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌، تائێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌زانراوه‌.
هه روه ها وتزيه تى چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك گوندی كوبانی سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی عێراقی و، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك كه‌ركووك هێرشی سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن، به‌م دواییانه‌ چه‌ندین جار چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌گشتی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، بوونه‌ته‌ ئامانجی چه‌كدارانی داعش، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *