images (1)

دانه وه ى قه رزى 9 ملیار دۆلار به موجه خوران ئه‌سته‌مه‌و پێویسته‌ چاوه‌ڕێی حكومه‌تێكی دیكه‌ بكرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌لێر راگه‌یاند: له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌ چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه‌، باسی دروستكردنی حسابێكی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران كراوه‌، كه‌ هه‌موو قه‌رزه‌كانی داخڵ بكرێت، به‌ڵام باس له‌ ورده‌كارییه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.

عه‌باس محه‌مه‌د وتیشی: ” له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ره‌تای ساڵی 2017 ئاڕاسته‌ی حكومه‌تمان كرد، به‌وردی باسی دروستكردنی حسابی بانكی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران كراوه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ چ جۆره‌ قه‌رزێكی پێ بده‌نه‌وه‌”.

عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌لێر راگه‌یاند: له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌ چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه‌، باسی دروستكردنی حسابێكی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران كراوه‌، كه‌ هه‌موو قه‌رزه‌كانی داخڵ بكرێت، به‌ڵام باس له‌ ورده‌كارییه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌و حساب بانكییه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت، جۆرێك له‌متمانه‌ له‌نێوان هاووڵاتیان و حكومه‌ت دروست ده‌بێته‌وه‌، كه‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌و پێویسته‌ چاوه‌ڕێی حكومه‌تێكی دیكه‌ بكرێت”.

ئه مه له كاتيكدايه پێشتریش، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، رايگه‌یاندبوو، قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌، گه‌یشتۆته‌ 9 ملیار دۆلار.

ش.ك

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *