5675675675

نزیكەی 7 هەزار كاندید دەچنە كێبركێی هەڵبژاردنەكانەوە

باسك نێت

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، 6 هەزارو 986 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی داهاتووی عێراق پەسەند كردووە.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاری داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دایناوە، كارەكانی كاندیدەكانی تەواوكردوە.

ئاشكراشیدەكات، ئەنجومەنی كۆمسیاران ناوی لیستی كاندیدەكانی پەسەندكردووە، ئەوەش دوای پێشكەشكردنی لیستی ناوەكان بە دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوەو دادپەروەری‌و بەڵگەو تاوان‌و وەزارەتەكانی بەرگری‌و ناوخۆو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌و پەروەردە بۆ وردبینینكردنیان.

كۆمسیۆن رونیشیدەكاتەوە، 6 هەزارو 986 كاندید لەلیستەكاندایەو لەو ژمارەیەش 4 هەزارو 972یان پیاون‌و 2 هەزارو 14شیان ژنن، ئەو كاندیدانەشی بەر رێوشوێنەكانی لێپرسینەوەو دادپەروەری كەوتوون ژمارەیان 337 كاندیدەو لەو ژمارەیەش 220 كاندیدی دیكە لەشوێنیان دانراوە.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن راشیدەگەیەنێت، 21 كاندیدی دیكەش دوای دورخستنەوەیان بەهۆی رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری تەنیان لەبڕیارەكەداوەو تانەكانیشیان قبوڵكراوەو وەك كاندید ماونەتەوە، هەروەها 96 كاندیدیش دواخراونەتەوەو لەشوێنیان دانەنراوە، كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆش كە كاندید بوون دورخراونەتەوە‌و ژمارەیان 43 كاندید بووە، جگە لەوەش دوو كارمەندی وەزارەتی بەرگریش كە كاندید بوون دورخراونەتەوە، ئەوانەشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە دواخراونەتەوە ژمارەیان گەیشتۆتە 35 كاندیدن و 54 كاندیدیش داواكاری كشانەوەیان لەبەشداریكردن لەهەڵبژاردن پێشكەشی كۆمسیۆن كردووە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *