56710642018_88

سەرۆكی كۆریای باشور سزای 24 زیندانی بۆ دەردەچێت

دادگای كۆریای باشور بەتۆمەتی بەكارهێنانی دەسەڵات و وەرگرتنی بەرتیل سزای 24 زیندانی بۆ سەرۆكی پێشوی وڵاتەكەید دەركردو حكومەكەی دادگاش راستەوخۆ لەكەناڵەكانی راگەیاندنی كۆریاوە پەخشكرا.

ئەمڕۆ 6ی نیسانی 2018، دادگای كۆریای باشور لەدانیشتنێكدا كە لەكەناڵەكانی ئەو وڵاتەوە راستەوخۆ پەخشكرا، حكومی 24 ساڵ زیندانی بۆ باك غن هی سەرۆكی پێشوی وڵاتەكەی دەركرد دوای ئەوەی تۆمەتباركرا بوو كە بە بەكارهێنانی دەسەڵات و وەرگرتنی بەرتیل.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشور كە پشتی بە 16 تۆمەت بەستبوو لەكۆی 18 تۆمەت، جگە لەوەی سەرۆكی پێشوی كۆریای باشور بە 24 ساڵ زیندانی حكومدراوە، لەهەمانكاتدا بە نزیكەی 17 ملیۆن دۆلاریش سزای دارایی بەسەردا سەپێنراوە.

بارك غنی تەمەن 66 ساڵ، كە یەكەم ژنە لەساڵی 2013دا پۆستی سەرۆكی كۆریای باكوری وەرگرتوە، لەكۆتایی مانگی ئاداری ساڵی رابردو2017، دەستگیركراو دادگایكردنی دەستیپێكرد.

پەرلەمانی كۆریای باشور لە كانونی یەكەمی ساڵی 2016دا چەندین تۆمەتی ئاڕاستەی سەرۆكی وڵاتەكەی كرد، دواترشی لەمانگی ئاداری 2017دا بەبڕیارێكی رەسمی دادگای دەستوری دەسەڵاتەكان لەسەرۆك وەرگیرایەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *