_100734219_98a8fa72-2ca3-4a89-901e-639b6ca9203b

كەسێك شەهید بووە و زیاتر لە 150 كەس له فەلەستین بریندار بوون

باسك نێت

ئەمڕۆ هەینی بە سەدان خۆپیشاندەری فەلەستینی لە نزیك سنورەكانی ئیسڕائیل-فەلەستین لە غەززە وەك ناڕەزایەتییەك بەرانبەر هەڵوێستەكانی ئیسڕائیل خۆپیشاندایان كردو لەلایەن ئیسرائیلیەكانیشەوە بەتوندی وەڵامیان دراەوە.

كەناڵی (العربیە) بڵاویكردەوە، بەهۆی رووبەرووبوونەوەی سوپای ئیسڕائیل دژی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی كەسێك گیانی لەدەستداوەو زیاتر لە 150 كەس بریندار كران.

سوپای ئیسراِئیل بە سوود وەرگرتن لە گازی فرمێسك رێژ و تەقەكردن بەرەو رووی خۆپیشاندەران لە نزیك سنووری نێوان ئیسرائیل و غەزە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی دا.

فەلەستینییەكان بۆ هەشتەمین رۆژە خۆپیشاندانی “مافی گەڕانەوە” لە نزیك سنوورەكانی غەزە ئەنجام دەدەن و هێزەكانی ئیسرائیلیش بە توندی رووبەروویان دەبنەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *