5675675675

كۆمیسیۆن تیروپشك بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكات

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق، تیروپشك بۆ ئەو كەسانە دەكات كە فۆرمیان پڕكردۆتەوە تا ببنە كارمەندی كۆمسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردن، موچەی ئەو رۆژەیشی بۆ كارمەندەكانی دیاریی دەكات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاندووە” هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ ئەو كەسانە دەكات كە فۆرمیان پڕكردۆتەوە تا ببنە كارمەندی كۆمسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردن و بڕی موچەی كارمەندەكانیش بۆ ئەو رۆژە لەنێوان 200 بۆ 350 هەزار دیناردایە”
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆی نزیكەی ٥٠٠ هەزار كەس كە فۆرمیان پڕكردووەتەوە، بە تیروپشك ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار كەسیان وەردەگیرێن، و ئەولەویەتیش بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە خوێندكاری كۆلێژە زانستییەكانن، یان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانن.
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” ئەو كەسانەی ناویان لە تیروپشكەكەدا دەردەچێت تا ببنە كارمەندی كۆمسیۆن، ماوەی پێنج رۆژ مەشقیان پێدەكرێت، لەسەر ئامێرە نوێیەكان و رێنماییەكانی تایبەت بە رۆژی دەنگدان وەردەگرن”.

ب.هـ

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *