441

چەندين شەهيدو بريندار لە كەرتى غەزەو كەنارى رۆژئاوا

باسك نێت:
هەشت هاوڵاتى فەلەستينى شەهيدبوون كە لەناوياندا منداڵێك هەيە، هەروەها زياتر لەهەزار كەسيتر بريندار بوون كە ٢٥٠كەسيان بارى تەندروستيان زۆر خراپە، ئەمڕۆ لەدووەمين هەينى خۆپيشاندانەكانى گەڕانەوەى مەزن فەلەستينييەكان گردبوونەوەو هێزە ئەمنييەكانى قەوارەى زايۆنيش بەفيشەك و غازى فرمێسڕێژ رووبەڕوويان بوونەوە.
چەندين شارو شارۆژكە لەكەنارى رۆژئاواتيش خۆپيشاندانى ناڕەزايەتى بەخۆيەوە بينى و هێزە ئەمنييەكانى ئيسرائيل رووبەڕوويان بوونەوەو چەندين كەس بريندار بوون.
خۆپيشادەرانى كەرتى غەزەو كەنارى رۆژئاوا بە بەردو سوتاندنى تايە لەڕێگاى هێزە ئەمنييەكانى زايۆنيدا رووبەڕوو بوونەوە، ئيسرائيلييەكانيش لەبەكارهێنانى هێزدا سوورن لەسەر زيادەڕەوى زياترو پێشێلكارى خۆيان، وەك هەموو جارێكيتر كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەئاستى تاوانەكانى قەوارەى زايۆنيدا بێ دەنگە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *