501

سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیا و یولیای کچی بەرەو باشی دەچن

پـزیشکان لە نەخۆشخانەی (سالزبری) لە ڕۆژئاوای باشوری بەریتانیا، وتیان سێرگێی سکریپال سوودی باشی لە چارەسەریـیەکان وەرگرتووە و باری تەندروستی بە خێرایی ڕوو لە باشبوون دەکات و چیتر حاڵەتەکەی مەترسیدار نیـیە.

کریستین بلانشارد پـزیشک لە نەخۆشخانەکە وتی، یولیای کچی سێرگێی ئەویش ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستی باشتردەبێت و تامەزرۆی ئەوەیە بە زووترین کات لە نەخۆشخانە بێتەدەرێ.

بەپـێی لێکۆڵینەوەکانی پـۆلیس و دەزگا بەرپـرسەکانی بەریتانیا، سێرگێی سکریپال و کچەکەی بە جۆرە گازێکی دەمار ژەهراوی کراون کە لە بەرهەمهێنانی ڕووسیایە. دەشڵێن زۆرترین ڕێژەی ئەو ژەهرەیان بە دەسکی دەرگای ماڵەکەیانەوە دۆزیوەتەوە.

کاربەدەستانی بەریتانیا دەڵێن گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی مۆسکۆ لە پشت تاوانەکەیە، بۆیە لە بەرامبەردا بڕیاری دەرکردنی 23 دیپـلۆماتی ڕووسیایان لە وڵاتەکەیان داوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *