365243Image1

حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به په‌رله‌مان 42 جۆر ده‌رماڵه ببڕێت

به‌ جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی خانه‌نشینی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌رماڵه‌كانیان ده‌بڕێت و ئه و 42 جۆر ده‌رماڵه‌یه‌ی پێشتر دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌ په‌رله‌مان ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ببڕێت.

دواى ئه وه ى پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ موچه‌ و ئیمتیازی خانه‌نشینان و پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام دواتر له‌ ژێر فشاری میدیا و شه‌قام گه‌ڕێنرایه‌وه‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گۆڕانكاری له‌ ماده‌ی سێیه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا بكرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پله‌ باڵاكان و په‌رله‌مانتارانی كوردستان.

رێواس فایه‌ق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند “پڕۆژه‌ی چاكسازیی فه‌رمانبه‌ران لێی زیانمه‌ند ده‌بن، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌ فه‌رمانبه‌رانی داوه‌ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ببڕێت و ئێسته‌ش بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ گۆڕاون”.

وتیشی “پڕۆژه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی یاسای راپۆرتی خۆیان له‌سه‌رى ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته‌ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، چونكه‌ پێویستی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه‌”.

ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ له‌كاتی جێبه‌جێ كردنیدا پله‌ی ناشایسته‌ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام له‌و 42 جۆر ده‌رماڵه‌یه‌ی له‌ رابردوودا دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ببڕێت، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات به‌ بڕینی ده‌یان ده‌رماڵه‌ له‌ ڕێی په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ ئاسانی له‌ناو خه‌ڵكدا تێناپه‌ڕێت و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان ناشیرین بكات”.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ شێوه‌ی ته‌رخانكراو ده‌رماڵه‌ بۆ پڕۆفیسۆر هه‌یه‌ كه‌ ده‌رماڵه‌یه‌كی زۆره‌ و هه‌ر كه‌سێكیش كارمه‌ندی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بێت به‌شێك له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام به‌ جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی خانه‌نشینی ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ده‌بڕدرین، ته‌نانه‌ت ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاریش ده‌بڕێت كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ده‌رماڵه‌ی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر ببڕێت كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌بن”.

هاوكات به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وتی “ئه‌وانه‌ی ده‌رماڵه‌یان شایسته‌یه‌ نابڕدێت، پڕۆژه‌كه‌ش ته‌نیا له‌وه‌دا بچووك نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌رماڵه‌ ده‌بڕێت یان نا، به‌ڵكو پڕۆژه‌كه‌ به‌ ده‌یان خانه‌نشینی نا یاسایی ناهێڵێت و دواتر حكومه‌ت ده‌رماڵه‌كان ڕێكده‌خاته‌وه‌”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌رماڵه‌ی هه‌ندێك له‌ فه‌رمانبه‌ران به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ ده‌بڕدێت، به‌ڵام بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با بێت، ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی هه‌یه‌ و جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ به‌سه‌ر ستوونی كاره‌با ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ جیا ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌هار مه‌حمود، جه‌ختییشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌فته‌ی رابردوو په‌له‌ی له‌ ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نه‌كردایه‌ ئه‌وه‌ ده‌یتوانی به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌بێ هیچ ئه‌گه‌رێك سیسته‌می پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبگرێت، هه‌ر چه‌نده‌ حكومه‌ت له‌ ئێستاشدا ده‌توانێ به‌بی پاشه‌ كه‌وت مووچه‌ بدات.
هه روه ها، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند “پڕۆژه‌ی چاكسازیی فه‌رمانبه‌ران لێی زیانمه‌ند ده‌بن، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌ فه‌رمانبه‌رانی داوه‌ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ببڕێت و ئێسته‌ش بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ گۆڕاون”.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *