C57es1dWMAAtB90

سی ئای ئەی سه دام ٢٠ تریلیۆن دۆلار قەرزى داوه ته كوبا و عێراق داواى ده كاته وه

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیرەی دەرەوەی عێراق، سەردانی ئالێکس ڤاندریچ، باڵیۆزی کوبا-ی لە بەغدا کردووە و لە سەردانەکەیاندا جەعفەری داوای لە باندریچ کردووە، فشار لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی بکات ئەو قەرزانەیان پێ بدەنەوە، کە کاتی رژێمی سەدام حسێن پێیان دراوە.

بە گوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکان، ئەو قەرزە کاتی فیدێڵ کاسترۆ وەرگیراوە، کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئابڵوقەی ئابووری خستووەتە سەر کوبا و بەو هۆیەوە ژێرخانی ئابووری کوبا داڕماوە.

بە تەواوی نازانرێت ئەو قەرزەی سەدام داویەتی بە کاسترۆ چەند بووە، بەڵام بە گوێرەی سی ئای ئەی، سەرجەمی قەرزەکانی کوبا کە لە وڵاتانی وەرگرتووە بە ٢٠ تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت. له ئيستاشدا حکومەتی عێراق، داوا ى لە باڵیۆزی کوبا لە عێراق كردووه، وڵاتەکەی ئەو قەرزانەیان بداتەوە کە کاتی رژێمی سەدام دراوە بە کوبا.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *