14232017_logoyakgrtu

یەکگرتووی ئیسلامی نەخشە ڕێگايەكى بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێم بڵاوكردەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە نەخشەڕێگایەکدا دیدی خۆی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان  خستووەتە ڕوو تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، باری دارایی و موچە خۆران و خەڵک زۆر خراپە و ناڕوونی لە داهاتدا هەیە و بێ متمانەیی و دڵە راوکێ باڵی کێشاوە بەسەر هەموو لایەکدا.

 لەو ڕاگەیەنراوەدا کە ئەمڕۆ ٢ ئازاری ٢٠١٧  بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە کە دەستپێشخەریەکەی بارزانی بۆ چارەسەری سەرەتایی باش  بوو دەرگای کردەوە و حزبەکان پێشوازی باشیان لێکرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆبوونەوەی دووقۆڵی پارتی و یەکێتی پێویستە، بەڵام ناتوانێت جێگای گفتوگۆ و کۆبوونەوەی پێنج قۆڵییەکان بگرێتەوە.

یەکگرتوو باسی لەوە کردووە کە نابێت چاکسازی  ئیداری و ئابوری بکرێتە جێگرەوەی پرسی سەربەخۆی و نابێت بە پاساوی سەربەخۆی پرۆسەی چاکسازی بوەستێنرێت.

داواشی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە،لەم قۆناغەدا “تەرجەمەی پەیامەکەی بارزانی بکات” وەک قۆناغیکی “ئینتیقالی” تا کاتی هەڵبژاردنی ئایندە.

لە کۆتایشدا داوایکردووە سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێکتێگەیشتن ڕێکبخرێتەوە و حکومەت کارابکرێتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیانکردەوە لە درێژەدان بە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و باشکردنی بژێوی هاونیشتیمانیان.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەهاتووە  “درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەن بۆ کۆتایی هێنان بە بڕیاری ناڕەوای پاشەکەوتی موچە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی  هەرێمی کوردستان و تەئکیدیان لە پابەندبوونیان بە پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە “.

ئەوە لەکاتێکدایە ، ئەمڕۆ ٢ئازاری ٢٠١٧ لەسەر ئاستی باڵا بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە.

14232017_17092089_10211949808958118_1361255604_n

14232017_17102027_10211949813718237_968893878_n

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *