resize

عاتف تەراونە: ره غد ميوانه ئێمە عەرەبین و لە ماناى پابەندییەكانی بەنابۆبردن تێدەگەین

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، عاتف تەراونە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی “الیوم السابع” رایگەیاندوە”هیچ سەركردەیەكی عێراق لە ئوردن نییە، تەنیا رەغد-ی كچی سەدام حسێن نەبێت كە ئەویش پەنای بۆ هێناوین، ئێمە عەرەبین و لە ماناو واتاو پابەندییەكانی بەنابۆبردن تێدەگەین.”

وتوشیەتی”میوانداریكردنی رەغد پێشێلكردنی یاسای ئوردن نییە، ئوردن هەر هاوڵاتییەكی ئوردنی یاخود بیانی دژ بە وڵاتانی دراوسێ بوەستێتەوەو دادگایی دەكات و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكات و یاساش لەو بارەیەوە یەكلاكەرەوە دەبێت.”

جەختیشی كردۆتەوە كە دادگا هەیەو لەكاتێكدا ئەگەر رەغد یان هەر كەسێكی دیكە لەلایەن دادگاوە ئیدانە بكرێت ئەوە ئوردن چاوپۆشی لێ ناكات.
ئه م وه لامه ى ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر حكومەتی عێراق لە 5ی شوباتی ئەمساڵدا لیستی ناوی 60 داواكراوی بڵاوكردەوە كە یەكێك لەوانە رەغد-ی كچی سەدام حسێن بو.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *