NB-214718-636400482482824862

سۆمۆ : هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژانه‌ 324 هه‌زار و 863 به‌رمیل نه‌وتى به‌بۆری‌ هه‌نارده‌كردووه‌

له رونكردنه وه يه كيدا کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند: هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌م 9.631.845 نۆ ملیۆن و شه‌شسه‌د و سی‌ و یه‌ك هه‌زار و هه‌شتسه‌د و چل و پێنج به‌رمیل نه‌وتی‌ به‌بۆری‌ هه‌نارده‌كردووه‌ بۆ بەندەری جەیهانی تورکی و تێكڕای‌ رۆژانه‌ 310 هه‌زار و 705 به‌رمیل نه‌وت ده‌كات.

له‌ مانگی‌ شوباتدا 8.479.095 هه‌شت ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و نۆ هه‌زار و نه‌وه‌د و پێنج به‌رمیل نه‌وتی‌ به‌بۆری‌ هه‌نارده‌كردووه‌ و تێكڕای‌ رۆژانه‌ 302 هه‌زار و 825 به‌رمیل نه‌وت ده‌كات.

له‌ مانگی‌ ئازاردا 10.189.950 ده‌ ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا به‌رمیل نه‌وتی‌ به‌بۆری‌ هه‌نارده‌كردووه‌ و تێكڕای‌ رۆژانه‌ 315 هه‌زار و دوو به‌رمیل نه‌وت ده‌كات.

له‌ مانگی‌ نیسانیشدا تا رۆژی‌ 5ی‌ مانگ 1.624.316 یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د و بیست و چوار هه‌زار و سێسه‌د و شانزه‌ به‌رمیل نه‌وتی‌ به‌بۆری‌ هه‌نارده‌كردووه‌ و تێكڕای‌ رۆژانه‌ 324 هه‌زار و 863 به‌رمیل نه‌وت ده‌كات.

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *