55503ea10d899

سێشه‌ممه ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێته وه

باسك نيت
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ كردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكریت، به‌ڵكو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگانه‌ ماوه‌ی 15 تا 20 ڕۆژی پێویسته‌.
وتیشی: “به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گاته‌وه‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی له‌ فرۆشتنی نه‌وت، دابه‌شكردنی موچه‌ مانگانه‌ به‌رده‌وامی پێده‌درێت”.

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، سه‌فین دزه‌یی ئاشكرایكرد: موچه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و مانگانه‌ دابه‌شده‌كرێت، له‌ئێستادا كه‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌هۆی پشووی سبه‌ینێوه‌ موچه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵام له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش دابه‌شده‌كرێت.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، وادەی دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەتە ئاشکرا دەکات، کە تائێستا وەریان نەگرتووە، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو وەزارەتی دارایی بەپێی تەواوبوونی لیستی موچە بەسیستمی نوێ، موچەی وەزارەتەکان دابەشدەکات.

مەدینە ئەیوب، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: وەزارەتی دارایی بەگوێرەی تەواوبوونی لیستی موچەی وەزارەتەکان بەسیستمی نوێی، موچە دابەشدەکات.

ناوبراو وتیشی: “ھەر وەزارەتێک لیستی موچەی تەواو کردبێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خشتەی موچەکەی رادەگەیەنرێت”.

تائێستا تەنھا موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی و دارایی و خوێندنی باڵا دابەشكراوە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردوه‌، مەرج نییە وەزارەت بەوەزارەت موچە وەربگرن، ئەگەر چەند وەزارەتێک لیستەکانیان ئامادە بێت، لەلایەن داراییەوە بەخشتەیەک موچەی سەرجەمیان رادەگەیەنرێت.

لەلایەن خۆشییەوە حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی رایگەیاند: راستە ھەندێک لەوەزارەتەکان لیستیان ئامادەیە، بەڵام پێویستە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە فەرمانی خەرجکردنی موچەکانیان بدرێت، ئەوکاتە دەست بەدابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت، چونکە وردبینی لیستەکان شتێکەو فەرمانی دابەشکردنەکەشی شتێکی دیکەیە.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960_44

لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن

هێزەکانی سوریا دیموکرات لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن تا  هێرش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *