000-7e5

له سه ر هێرشی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ینه‌ ئامانجی هێرشه‌كانمان

جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر هێرشی كیمیایی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شاری دۆما ده‌كه‌نه‌وه‌، جێگای نیگه‌رانین و داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌رچی زووه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌نجام بدات.

لۆدریان وتی، فه‌ره‌نسا به‌ هه‌موو هێزێكه‌وه‌ ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كردۆته‌ سه‌ر شاری دۆما له‌ غووته‌ی رۆژهه‌ڵات و گوتیشی: “ئه‌مه‌ پێشێلكردنێكی مه‌ترسیداری یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تییه‌”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتى وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرته‌ میدیاییانه‌ ده‌كات، كه‌ ئاماژه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌ ده‌كه‌ن.

له بدريزه ى وته كانى لۆدریان وتی، پاریس به‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتی خۆی كار له‌سه‌ر رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیایی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌ هۆشداریه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه‌ رایگه‌یاندبوو، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی كیمیایی، فه‌ره‌نسا به‌ تاكلایه‌نانه‌ حكوومه‌تی سووریا ده‌كاته‌ ئامانجی هێرشه‌كانی بو راوه ستانى ئه و دوخه.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *