donald-trump-white-house

ستیڤن منوچین:ئه‌مه‌ریكا بژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كیمیابارانى شاری دۆما له‌ لايه ن رژێمی سووریاوه‌

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكا ، سبه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، به‌رامبه‌ر هێرشی كیمیایی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاری دۆما له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

له‌ تویتێكیشدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ هێرشی كرده‌ سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئۆباما له‌ سووریا به‌كارهێناوه‌، كه‌ رێگه‌ی داوه‌ تائێستا ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له‌ سووریا بوونیان هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار كرد و جه‌خت كرده‌وه‌‌: رووسیا و ئێران به‌رپرسن له‌ پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه‌ زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كیمیابارانه‌ی شاری دۆما، كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ دز به هاولاتيانى دوما له سوريا.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *