_100214423_eb5f70cf-d964-4032-b06a-1fd3c4dff7e7

هەوڵەكانى ئاشتەوايى لەنێوان حكومەتى ئەفغانستان و تاليبان

باسك نێت:

سەرۆكى ئەفغانستان ئەشرەف غەنى سەردانى ولايەتى خوست دەكات بەمەبەستى كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردە سەربازييەكان و سەرۆك هۆزەكان بەمەبەستى بەدەستهێنانى پشتيوانى بۆ هەوڵەكانى رێككەوتن و ئاشتەوايى لەگەڵ بزووتنەوەى تاليبان.
سەرۆكى ئەفغانستان پێشنيارى ئەوەى بۆ تاليبان كردووە كە دان بنرێت بەبزووتنەوەى تاليباندا وەك بزووتنەوەيەكى سياسى و بەشێكى پێكهێنەرى پرۆسەى سياسى لەوڵاتەكەيدا بۆ كۆتاييهێنان بە جەنگ و ناسەقامگيرى لەئەفغانستاندا كە ١٦ساڵە بەردەوامە.
بەپێى راپۆرتێكى ئاژانسى هەواڵى رۆيتەرز غەنى پێشنيارى ئەوەى كردووە كە سەرەتا بڕيار لەسەر ئاگربەست و ئازادكردنى زيندانييەكان بدرێت و پاشان هەڵبژاردنى نوێ ئەنجام بدرێت و پاشان دەستوورى وڵات هەموار بكرێتەوە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *