images (1)

سه‌فین دزه‌یى: له‌سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێته وه

سه‌فین دزه‌ی: له‌سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و مانگانه‌ش له‌ماوه‌ی (15-20) ڕۆژدا موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ كردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكریت، به‌ڵكو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگانه‌ ماوه‌ی 15 تا 20 ڕۆژی پێویسته‌.
وتیشی: “به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گاته‌وه‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی له‌ فرۆشتنی نه‌وت، دابه‌شكردنی موچه‌ مانگانه‌ به‌رده‌وامی پێده‌درێت”.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، سه‌فین دزه‌یی ئاشكرایكرد: موچه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و مانگانه‌ دابه‌شده‌كرێت، له‌ئێستادا كه‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌هۆی پشووی سبه‌ینێوه‌ موچه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵام له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *