images (2)

عیراق باج لەسەر هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان بەرێژەی 200% زياد ده كات

بەگوێرەی نوسراوێكی دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق، كە گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوەو وێنەیەكیشی ئاراستەی نوسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردووە، بڕیاریدراوە بە زیادكردنی باج لەسەر هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان بەرێژەی 200%ی نرخەكەی.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە سەپاندنی باج بەرێژەی 25% لەسەر ساردەمەنی و شیرنەمەنی و شەربەت و خواردنەوەی گازی و بەرهەمی شیرەمەنی هاوردەكراو.
نوسراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەپاندنی ئەو رێژە باجە، بەپشتبەستن دێت بە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2018.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *