1185817

ئه‌ردۆغان: توركيايه‌ بڕيار له‌ چاره‌نووسى خۆى ده‌دات، وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نيگه‌رانن

لكه ل ئه وه ى ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نيگه‌رانن، له‌وه‌ى توركياى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانييه‌كه‌، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى بكڕێت.
ئه‌ردۆغان له‌ ميانى وته‌يه‌كيدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، گوتيشى: “سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر رووسيادا، له‌ لايه‌ن ئه‌مريكاوه‌، توركيا ئه‌و سيستمه‌ به‌رگرييه‌ مووشه‌كييه‌ ده‌كڕێت”.

سه‌رۆكى توركيا، وتي: “هه‌ندێك نيگه‌رانن له‌و بڕياره‌ى توركيا، به‌ڵام ئه‌وه‌ توركيايه‌ بڕيار له‌ چاره‌نووسى خۆى ده‌دات، ئه‌وه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ ئاسايشى تايبه‌تى توركياوه‌”.

ئه مه ش له كاتيكدايه وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا رۆژى 6ى ئه‌م مانگه‌ بڕياريدا ژماره‌يه‌ك سزاى ديكه‌ به‌سه‌ر بازرگان و به‌رپرسان و 14 كۆمپانياى رووسيادا بسه‌پێنێت، كه‌ له‌ ناويشياندا كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى حكوميى رووسيا هه‌يه‌.

رۆژى 3ى ئه‌م مانگه‌، سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد و رايگه‌ياند، فرۆشتنى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400 له‌ پێشينه‌ى هه‌ماهه‌نگى رووسيا و توركيايه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *