190100ce-6b91-4929-ada8-cccb09509533_16x9_600x338

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق يەكەم دانیشتنی لە بارەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدا

ماڵپەڕی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم دانیشتنی لە بارەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستان-ەوە ئەنجامدا. دانیشتنى لەسەر سكاڵای وەزیری نەوتی عێراق بووە، كە داوایكردووە دادگا بڕیاربدات بە ڕاگرتنی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوازی ڕاستەوخۆ.

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها داوای كردووە، سەرجەم ئەو پارانەی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە شێوازی ڕاستەوخۆ دەستی كەوتووە بیگەڕێنێتەوە بۆ حكومەتی عێراق.

ئیاس ساموك، وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەمە دادگای باڵای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی دادوەر قازی مەدحەت مەحمود، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئامادەبووانی دادگا دانیشتنێكی ئەنجامدا لەسەر سكاڵایەكی وەزیری نەوتی عێراقی و وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان

وتەبێژی دادگا وتویەتی، “لایەنەكانی داواكە داوایان لە دادگا كردووە بڕیاربدات بە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانی عێراق بەشێوەی ڕاستەوخۆ، هەروەها گەڕانەوەی سەرجەم ئەو پارانەی كە حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت دەستیكەوتووە، بەهۆی ئەوەی نەوت سامانی سەرجەم گەلی عێراقە.”

بە مەبەستی پێدانی ماوەی یاسایی بە لایەنەكانی داواكە، دادگا بڕیاریدا دادگایی كردنەكە بۆ رۆژی 6ی مانگی (ئایار/5) دوابخات.

ش.ك

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *