13232017_pomegranate-juice-fruit-mandarin-pepper-vegetables

سێ شەربەتى سروشتى سوودیان لەئاو زیاترە بۆ لەش

ئاو ئەندامی سەرەکی و گرنگترین پێکهاتەی لەشی مرۆڤ دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردنەوەى تر هەن کە لەئاو سودیان گرنگترە بۆ لەش.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى”Russiantoday”، سێ شەربەت هەن کە سوودیان بۆ لەش لەسوودی ئاو زیاترە.

لەخوارەوە ئەو شەربەتانە دەخەینەڕوو :

شەربەتى شێلم :

پزیشکەکان ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە شەربەتى شێلم گرنگییەکی زۆرى هەیە ئەوەش بەهۆى بوونى ماددەى بەسوود لەناویدا بۆ خوێن و بۆ تەندروستى لەش بەشێوەیەکی گشتى، بەجۆرێک کە دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانى”A,B,C”و هەروەها ماددەکانی پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و ترشە ئەمینییە دژە ئۆکسانەکان، بەجۆرێک خواردنەوەى بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ڕیخۆڵەکان لەژەهر پاکدەکاتەوە.

 شەربەتى ئەلۆڤێرا :

ڕووەکی ئەلۆڤێرا جۆرێکە لەڕووەکی سەبار کە ئەویش ڕووەکێکی بیابانییە، پزیشکەکان ناویان لێناوە ڕووەکی سەدەى ٢١ ئەوەش دواى ئەوەى کە سوودێکی نوێیان دۆزیوەتەوە لەناویدا کە بۆ تەندروستى مرۆڤ بەسوودە، لەئێستا ئاشکرا بووە کە شەربەتی ئەلۆڤێرا یارمەتی چاککردنەوەى قورحەى گەدە دەکات و هەروەها ئاستی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا ڕێکدەخات و پارێزی دەکات لەپیربوونی پێشوەختە، ئەوەش بەهۆى بوونی بڕێکی زۆر لەدژە ئۆکسانەکان لەناویدا.

شەربەتى تووتڕک و میوەکانى تر:

پزیشکەکان لەسەر ئەو سوورن کە خواردنەوەی پەرداخێک لەشەربەتی میوە، ترێ و تووتڕک بەشێوەیەکی ڕۆژانە، ئەوەش بەهۆی ئەوەى کە بڕێکی زۆر لەڤیتامین و خوێیە کانزاییە گرنگەکانی بۆ لەش تێدایە کە بۆ تەندروستی و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری بەشێوەیەکی گشتى گرنگن.

بابەتی دواتر

81292017_44141

پاش خواردنەوەی قاوە چی بەسەر لەشتدا دێت؟

قاوە خواردنەوەیەکی تاڵە و دەکرێت لەگەڵ شیر و شەکر یان بەسادەیی بخورێتەوە، بەگشتی بەهۆی ئەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *