91042018_dfg

دوای گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی توركیا عەفرین جێدەهێڵێت

جێگرى سەرۆک وەزیرانى تورکیا ڕایگەیاند، ڕێز لە یەکێتى خاکى سوریا دەگرن و پلانیان نییە هیچ بەشێکى داگیر بکەن، دواى گەیشتن بە چارەسەرێکى سیاسیش بۆ قەیرانى سوریا عەفرین جێدەهێڵن.

بەکر بۆزداغ ئاماژەى بەوەشدا، ئەوان وەکو داگیرکەر نەچونەتە سوریا و پلانیان نیە لەو وڵاتە بمێننەوە و لە ئێستادا بۆشایی دەسەڵات لە سوریا هەیە و هێزى جیاوازى تێدایە.

جەختیشیکردەوە، لە عەفرین دەکشێنەوە و ڕادەستى دانیشتوانەکەى دەکەنەوە، تا بتوانن خۆیان کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن، دواى دۆزینەوەى چارەسەرى سیاسی بۆ قەیرانى سوریا.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا داواى لە تورکیا کردبوو عەفرین ڕادەستى سوریا بکاتەوە، پێشتریش سەرۆک کۆمارى ئێران بوونى سوپاى هەر وڵاتێکى لە سوریا بەبێ ڕەزامەندى دیمەشق بە نایاسایی ناوبردبوو.

ب.هـ

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *