333

لەمەودوا كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی هه‌رێم مانگانه‌ دابه‌ش ده كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا له‌مه‌ودوا كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانی هه‌رێم مانگانه‌ دابه‌شبكرێت.

به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (2999) كه‌ له‌ 5ی نیسانی 2018، به‌ واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رچووه‌، بڕیاردرا له‌مه‌ودوا مانگانه‌ كرێی وانه‌بێژان دابه‌شبكرێت.

له‌ به‌شێكی تری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ كرێی وانه‌بێژی به‌یانیان و كرێی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، واته‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌ زانكۆكان وه‌كو وانه‌بێژ وانه‌ده‌ڵێنه‌وه‌، به‌شێوه‌ی مانگانه‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا به‌هۆی رۆتیناتی كارگێڕییه‌وه‌ خه‌رجییه‌كانیان دواخرا، ئه‌وا له‌ مانگی دواتر بۆیان خه‌رجده‌كرێت.

كرێی وانه‌بێژی بڕوانامه‌ی دكتۆرا و هاوتاكه‌ی، حه‌وت هه‌زارە، ماسته‌ر و هاوتاكه‌ی شه‌ش هه‌زارە، به‌كالۆریۆس و دبلۆمی باڵا پێنج هه‌زار و دبلۆم چوار هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام كرێی وانه‌بێژان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ هه‌ر كاتژمێرێك به‌پێی بڕوانامه‌كانیان له‌ نێوان سێ هه‌زار تاكو شه‌ش هه‌زار دیناردایه‌.

ب.هـ

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *