295063Image1

وەزارەتی دارایی كار بۆ گەڕانەوەی مووچەی توێژی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ده کات

بە بڕیاری ژمارە 1515ی ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی سەرجەمیان راگیرا. هەمان کات مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانیش کەمکرایەوە.
مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دوو ساڵە چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیان، چونکە مووچەکەیان راگیراوە نەوەک بەیەکجاری بڕیاردرابێت چیدی پێیان نەدرێت، پێدەچێت لەگەڵ باشتربوونی باری دارایی حکومەتیش چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە.
ێش قەیرانی دارایی مووچەی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، ئەوەی هیچ مووچەیەكی دیكەی نەبوو 150 هەزار دینار بوو، بەڵام لە 2016 ەوە بۆ 90 هەزار کەمکرایەوە ،زیاتر لە 100 هەزار كەس مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن.
ئێستا كە قەیرانی دارایی بەرەو چارەسەركردن دەڕوات، داوامان لە وەزارەتی دارایی كردووە كار بۆ گەڕانەوەی مووچەی توێژی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بکات، بۆ هەمان مەبەست بەنیازین لەم هەفتەیەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆببینەوە”.
هەمزە مەغدید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كار ‌و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان له و باره يه وه راگەیاندوه: ئێستا كە قەیرانی دارایی بەرەو چارەسەركردن دەڕوات، داوامان لە وەزارەتی دارایی كردووە كار بۆ گەڕانەوەی مووچەی توێژی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بکات، بۆ هەمان مەبەست بەنیازین لەم هەفتەیەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆببینەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *