30531364_2153008208061358_1971354817376813056_o

ڕابەرى گشتى: ئێمەوەک بزووتنەوەى ئیسلامى و یەکگرتووى ئیسلامى ئەو بڕیارەمان داوە، ئیشەڵڵا برایانى کۆمەڵیش بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێم دێنە نێو ئەو کارە هاوبەشە و یەکلیستى دەکەن

ڕابەرى گشتى: ئێمەوەک بزووتنەوەى ئیسلامى و یەکگرتووى ئیسلامى ئەو بڕیارەمان داوە، ئیشەڵڵا برایانى کۆمەڵیش بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێم دێنە نێو ئەو کارە هاوبەشە و یەکلیستى دەکەن

لە دیمانەى کەناڵى nrt ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئیسلامى مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕایگەیاند: ئەوەى ئێستە هەیە بەرهەمى ئەو سیاسەتە نادروستەبووە کە کورد لە 2003 وە پیادەى دەکات .. کورد دەبوو شەڕى بە دەستوریکلردنى ئەو واقیعەى بکرادایە ئەو دەستکەوتانەى هەبوون زۆر زیاتر بوون لەوەى ئێستا.. کورد داواى فیدراڵیەتى دەکرد ئەوە بەرهەمى فیدراڵیەتە، ئێمە ئەوەى هەمان بوو شێوەى کۆنفیدراڵی بوو کە ئەوەش زۆر زیاتر بوو لە فیدراڵى باسى دەستور دەکرا ئێ ئەوە دەستورە کە لە زاخۆ وە تا بەسرە دەبێ لەژێر هەژموونى ناوەندبێت لە حکومەتى فیدڕاڵى بۆیە سیاسەتێکى نادروستکراوە لە ڕابردوودا و ئەوەش ئەنجامەکەیەتى.
لە بەشێکى ترى دیمانەکەیدا باسى لە کارى هاوبەش و لیستى ئیسلامى کردەوەو وتى: ئێمەوەک بزووتنەوەى ئیسلامى و یەکگرتووى ئیسلامى ئەو بڕیارەمان داوە و بەردەوامیش دەبین ئێمە وەک بزووتنەوە لەبەر ئەو ئاڵۆزیە لە عێراق لیستمان نەبووە دواتر بە باشمان زانیوە دەنگەکانمان بدەینە لیستى یەکگرتووى ئیسلامى.. بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردستانیش لە گەڵ برایانى یەکگرتوو بەیەک لیست دادەبەزین و درێژە بە کارى هاو بەش دەدەین.
سەبارەت بە بەشدارى کۆمەڵى ئیسلامیش لە و کارى هاوبەش پرسیارى لێکرا رابەرى گشتى وتى: برایانى کۆمەڵیش نەیانووتووە نایەینە نێو ئەو کارە هاو بەشەوە وایان بە باش زانیوە لە هەڵبژاردنەکانى عێراق بەجیا دابەزن ئێمەش ڕیزمان لە ڕاکەیان گرتووە.. سەبارەت بە داهاتوو ئایا بەشداردەبن یان نا ڕابەرى گشتى وتى: ئیشەڵڵا برایانى کۆمەڵیش بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێم دێنە نێو ئەو کارە هاوبەشە و یەکلیستى دەکەن.

ش.ک

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *