1014109427_246016_large

ڕۆژنامەی وۆل ستریت:دووەم كەشتی سەربازی ئەمەریكا چووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە،دووەم كەشتی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و دەتوانێ بەشداری لە هەر هێرش بكات، ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری لێ بدات بۆ سەر ڕژێمی سورياى ئەسەد.

بەرپرسانی ئەمەریكا بە ڕۆژنامەكەیان ڕاگەیاندووە، كەشتییە ئەمەریكيه كه ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گیرساوەتەوە و ئه و كەشتییە ناوی USS Donald Cook ە و كەشتییەكی مووشكەهەڵگر و وێرانكەرە، ئەمەلە كاتێكدایە پێشتر كەشتییەكی تری جەنگی ئەمەریكا بەناوی USS Porter گەیشتووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و جێگیر بووە.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە، كەشتیی دووەمی ئەمەریكا لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست شەوی ڕابردوو بەندەرێكی دوورگەی (قوبڕس)ی بەجێ هێشتووە و بەرەو سووریا بەڕێ كەوتووە، كەشتییەكەیش 60 مووشەكی جۆری تۆماهۆكى هه لكرتووه.

هه مان ئه و كه شتيه له ساڵی ڕابردوو به بڕیاری ترەمپ مووشەكبارانی ئەسەدی دەركرد و بەوهۆیەوە 59 مووشەك ئاراستەی پێگە گرنگەكانی ڕژێمی ئەسەد كران، گرنگترینیان بنكەی سەربازی شەعیرات بوو.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *