122822017_72422017_iphone-8-concept (1)

ئایفۆن هەشت تەکنیکی ناسینەوەی ڕووخساری تێدا دەبێت

پسپۆڕێکى شیکردنەوەى دارایى، ئاماژەى بەوە کرد کە (ئایفۆن هەشت) تایبەتمەندییەکى مەترسیدارى تێدا دەبێت کە ئەویش بریتییە لەتەکنیکى ناسینەوەى ڕووخسار کە بەتەکنیکى تۆمارکردنى ئیسڕائیلى ناودەبرێت.

مینگ چى کو شیکەرەوەى دارایى لەکۆمپانیاى جى ئای سیکیوریتیز کە پسپۆڕە لەشیکردنەوەى بازاڕ و هەروەها یەکێکە لەگرنگترین سەرچاوەکانى دزەپێکردنی هەواڵى باوەڕپێکراوى بەرهەمەکانى ئەپڵ، ئەوەى ڕوونکردەوە کە مۆبایلى ئایفۆن هەشت، پشت دەبەستێت بەتەکنیکێکى زۆر پێشکەوتوو کە ئەویش بریتییە لەناسینەوەى ڕووخسارەکان لەڕێگەى کامێراى پێشەوەى مۆبایلەکە.

وتیشى کە ئەم مۆبایلە نوێیە، پشت بەکامێرایەکى زۆر پێشکەوتوو دەبەستێت لەگەڵ بوونى ئامێرى تیشکى ژێر سوور کە هەڵدەستێت لە دروستکردنى نموونەى سێ دوورى بۆ ڕووخسارى بەکارهێنەرەکە، ئەوەش لەڕێگەى تەکنیکەکانى کۆمپانیاى “PrimeSense”ى ئیسڕائیلى کە پێشتر ئەپڵ بەدەستیهێناوە.

هەندێک ڕاپۆرتى تر ئاماژە بەوە دەکەن، ئایفۆن هەشت تایبەتمەندییەکى ترى تێدا دەبێت بۆ دروستکردنى نموونەى ژمارەیى کە بەکارهێنەرەکە پشتى پێدەبەستێت لەماڵپەڕى یارییەکاندا.

لەلایەکى ترەوە هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ ئەو تەکنیکە بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەى بەکارهێنەرەکە و کردنەوەى وشەى نهێنى مۆبایلەکەى، واتا ئەم تایبەتمەندییە نوێیە وەک جێگرەوەیەکى تایبەتمەندى “TouchID” دەبێت.

ئەو پسپۆڕە ئەوەشى دووپاتکردەوە کە سیستمى کامێراى پێشەوە، ڕێگە دەدات بەتێکەڵکردنى وردەکارى زۆر قوڵ لەگەڵ چەند گرتەیەکى دوو دوورى بۆ دروستکردنى پەیکەرى سێ دوورى زۆر وردى بەکارهێنەرەکە، یان بۆ گرتنى وێنەى سێڵفى سێ دوورییانە.

پێشتریش تایبەتمەندى پەنجەمۆرى بەکارهێنەر کە بۆ ئایفۆن دانرا، بووە هۆى دروسبتوونى ترس لەلاى زۆرێک لەخەڵکی، چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ببێتە هۆى دروستبوونى مقۆمقۆیەکى زۆر، چونکە ئەم تەکنیکە نوێیە وێنەى جیا و نموونەى سێ دوورى بەکارهێنەرەکان دەهێڵێتەوە مۆبایلەکەدا.

بڕیاریش وایە کە کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى جۆرى ئایفۆن هەشت و دوو جۆرى تریش لەم ساڵدا بخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت کە ئایفۆنى هەشت شاشەیەکى قەبارە ٥.٨ ئینجی هەبێت و بە کۆمەڵێک تایبەتمەندى نوێوە بخرێتە بازاڕەوە.

بابەتی دواتر

102165565-facebook.530x298

ژمارەی بەکارھێنەرانی فەیسبوک بۆ دوو ملیار بەکارھێنەر بەرز دەبێتەوە

باسک نێت: ژمارەی بەکار‌ھێنەرانی فەیسبوک بۆ ٢ ملیار بەکارھێنەر بەرز بوەوە و لە ریزبەنەدی زۆرترین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *