2013-635132063460206296-20

هێزه‌كانی‌ سوریا كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ هه‌ر هێرشێكی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ ئه‌مریكا

له‌ئێستادا به‌پێی‌ دوایین هه‌واڵیش هێزه‌كانی‌ سوریا كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ هه‌ر هێرشێكی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ ئه‌مریكا كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ بوه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ سوریا، به‌ره‌یه‌كیان كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كات زۆر به‌توندی‌ داوای‌ سزادان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی‌ دوما، هه‌موو پێشبینیه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا له‌م رۆژانه‌دا هێرشێكی‌ توند بكاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاش به‌شدارییكردنی‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكای‌ لاتین هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌وردیی‌ چاودێریی‌ دۆخی‌ سوریا بكات، هاوكات مۆسكۆ هۆشداریی ده‌دات له‌هه‌ر هێرشێكی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا.

تادێت كاردانه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ دومای‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا كه‌ چه‌ندین كوژراو و برینداری‌ له‌نێو خه‌ڵكی‌ سڤیلدا لێكه‌وته‌وه‌، زیاتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت.

ئه‌مریكا وێڕای‌ نیگه‌رانیی‌ له‌بارودۆخه‌كه‌و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ رویداوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توندیی‌ له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د كرد له‌ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌و هێرشه‌و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێری‌ دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ به‌دواداچونی‌ ورد و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و هێرشه‌ كۆكوژییه‌، به‌ڵێنی‌ وه‌ڵامی‌ زۆر توندو گۆڕانكاریی‌ له‌دۆخه‌كه‌دا دا.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆریای‌ باشوریش ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ كرد و نیگه‌رانیی‌ حكومه‌تی‌ سیئۆلی‌ پیشاندا له‌و باره‌یه‌وه‌، وتیشی‌، ئه‌و هێرشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی‌ و ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌.

له‌كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ هاوبه‌ش وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا و سوید له‌شاری‌ به‌رلینی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌ڵمانیا، داوایان له‌روسیا كرد تواناو پێگه‌ی‌ خۆی‌ به‌كاربهێنێت له‌ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوشار له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكات چه‌كه‌ كیمیاویه‌كانی‌ راده‌ست بكات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ مارگۆت فالسترۆم وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید داوای‌ به‌رده‌وامیی‌ گوشاری‌ زیاتری‌ كرد بۆ سه‌ر روسیا، وتیشی‌، ئه‌و جۆره‌ كاره‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌ هیكۆ ماس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا وتی‌: دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ هێرش‌و په‌لاماری‌ له‌و جۆره‌ مه‌ترسیداره‌و ناكرێت به‌رگریی‌ لێ بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *