saad-alhudaithy-05022018

حەدیسی:بەو مەرجە پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق دەنێرێ ده بێ رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات

باسك نيت: سەعد حەدیسی، ڕۆزى (چوارشەممە) بە ماڵپەڕی “بغداد الیوم”ی راگەیاندوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی 2018ی عێراق دەبێت پابەندبێت بەوەی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەكێڵگەكانی هەرێمەوە رادەستی بەغدا بكات.

حه ديسي ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەتی هەرێم تا ئێستا پابەندنەبوە بەو بڕگەیەی یاساكەوە هەروەك پێشریش پابەندنەبو بە رێككەوتنی نێوان هەردو حكومەت بۆ ناردنی 350 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی بەغداوە لەكێڵگەكانی هەرێم و كەركوكەوە ، ئەوەشی خستۆتەڕو كە حكومەتی عێراقیش تا ئێستا پشكی هەرێمی لە بودجە رەوانە نەكردوە.

هه روه ها وتويه تى: حكومەتی عێراق هەناردەكردنی 300 بەرمیل نەوتی رۆژانەی لەلایەن هەرێمەوە بەبێ ئەوەی داهاتەكەی بداتە بەغدا بەهەندوەگرتوەو داهاتی ئەو 300 بەرمیلە نەوتە بەشێك لە پشكی هەرێم لە بودجە پێكدێنێت و ئەوەشی دەمێنێت لەلایەن بەغداوە رەوانە دەكرێت بەشێوەی موچەی فەرمانبەران وەك ئەوەی لەمانگی رابردودا نزیكەی 317 ملیۆن دینار خەرجكرا.

باشان ده لىت: ئەگەر هەرێمی كوردستان رۆژانەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا كرد، بەغداش پشكی هەرێم لە بودجە بەو جۆرەی پەسەندكراوە رادەستی هەرێم دەكات، ئەگەر پێچەوانەی ئەمەش رویدا و بەردەوام بو لەسەر هەناردەكردنی نەوت، حكومەتی عێراق داهاتی ئەو نەتەوە حساب دەكات كە هەرێم هەناردەی دەكات و ئەو بڕەی كە بۆ تەواوكردنی پشكی هەرێم دەمێنێتەوە لە بودجە لەلایەن بەغداوە دەدرێت به بىى داتاكان.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *