11495_Screen-R_JPEG

یۆرۆکۆنتڕۆل: ئەگەر ھەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا ھێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر رژێمی سووریا

رێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی ئاسمانی (یۆرۆکۆنتڕۆل) ھۆشداریی داوەتە کۆمپانیاکان فڕۆکەوانییەکان و باسی ئەگەری ھێرشکرنە سەر سووریا دەکات.

لە ھۆشدارییەکەدا، رێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی ئاسمانی ئاگاداری کۆمپانیا فڕۆکەوانییە جیھانییەکانی کردووەتەوە، کە لە گەشتکردن بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ”زیاتر ئاگادار بن“.

رێکخراوەکە ھەروەھا رایگەیاندووە، ئەگەر ھەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا ھێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر رژێمی سووریا ئەو ئاگادارکردنەوەیە لە ئەگەری ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر رژێمی سووریا دوای ئەوە دێت، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بیر لە ئەگەرەکانی وەڵامدانەوەی توندی رژێمی سووریا دەکەنەوە، دوای ئەوەی رژێمی سووریا چەکی کیمیاوی لە شاری دوما لە دژی ھاووڵاتییان بەکارھێنا.

ئه مه ش بووه هوى ئه وه ى شەوی سێشەممە ١٠/٤/٢٠١٨، ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کە تێیدا باسی سزادانی ئەو لایەنە کرابوو، کە دەردەکەوێ چەکی کیمیاوی بەکار ھێناوە، بەڵام رووسیا بڕیارەکەی ڤیتۆ کرد و رەتی کردەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، رووسیا پرۆژە بڕیارێکی پێشکەش کرد بۆ رەوانەکردنی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ دوما بۆ لێکۆڵینەوە لە کیمیابارانکردنەکە، بەڵام ئەمریکا پرۆژە بڕیارەکەی رەتکردەوە و ڤیتۆی کرد.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *