435353535

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان قەدەغەكرا، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە كەركوك

بۆ یەكەم جار لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 وە، كورد لە ولازترین دۆخیدایە لە شاری كەركوك و لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەو شارە، بەكارهێنانی ئاڵای كوردستان و هەڵكردنی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت.

ڕۆژنامەی ( العربی الجدید) ئاشكرای كردووە ، ددەسەڵاتی خۆجێیی لە كەركوك، لایەنە یاسیەكانی ئاگاداركردوەتەوە كە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا كە بڕیارە 14ی ئەم مانگە دەستپێبكات ڕێگە نادرێت ئاڵای كوردستان بەكاربهێنرێت.

لای خۆیەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دوپاتی كردۆتەوە، لایەنی كوردی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دا ڕوبەڕوی فشار دەبێتەوە و تەنانەت ڕێگە نەدرتوە بەتەواوەی لایەنە كوردیەكان چاودێرەكانیان بۆ هەڵبژاردن دابنێن لەو ناوچانەی كوردی كەم تێدایە وەك دبس و حەویجەو داقوق.

ب.هـ

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *