Untitled_7_973708206

میدیاکانی ئیسرائیل:بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی هەڵاتووە

میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ ٤ شەممە بڵاویانکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی، کۆشکی سەرۆکایەتی جێهێشتووە و بەرەو ناوچەیەکی نادیار هەڵاتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕواندەکرێت هەریەکە لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا کاردانەوەیەکی توندیان لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای ئەسەدەوە دژ بە هاولاتی مەدەنی هەبێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆردومانی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوریا بکەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *