30624122_1947823448880819_589229453851230208_n

د. عبدالله وه‌رتی:بڕۆژه‌ی هاوكاری ئیسلامی كارێكی سروشتی و خۆرسكی كوردستانه‌ دژبه‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه‌‌

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11-4-2018 مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی سێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دیدارێكی برایه‌تی و ئیمانی سازكرد به‌بۆنه‌ی یادی پڕشكۆی (ئیسراو میعراج) ..
سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزو ده‌ستی پێكردو دواتر به‌رێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتارێكی پێشكه‌شكرد و پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی یادی ئیسراومیعراجی له‌ گشت موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی كرد، ئاماژه‌ی به‌ویاده‌كرد كه‌ (ئیسراو میعراج) دڵنه‌وایی و رێزگرتن بوو له‌گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت)..
ئه‌مینداری گشتی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكی پیرۆزدایه‌ له‌سه‌ر سفره‌ی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماده‌بوون بۆ پرۆژه‌یه‌كی پیرۆز، كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان و كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نێكی ئیسلامیی و ئیسلامخوازێكی كوردستان..
هه‌رله‌دیداره‌كه‌دا به‌رێز دكتۆر عبدالله وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌وته‌یه‌كدا سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كرد و باسي یه‌كخستنی نێو ماڵی ئیسلامیه‌كانی كوردستانى كرد و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ پڕۆژه‌ی هاوكاری ئیسلامی كارێكی سروشتی و خۆرسكی كوردستانه‌ دژبه‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه‌‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *