82722017_n-IPHONE-large570

بەڤیدیۆ.. ئایا ئایفۆنیش لەخۆیەوە گڕ دەگرێت؟

کۆمپانیاى ئەپڵ دەستى کردووە بە لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى هەواڵى گڕگرتنى ئایفۆن ٧ پڵەس، کە وادەردەکەوێت کێشە لە پاترى مۆبایلەکەدا هەبێت.

 ئەو هەواڵانەش لەدواى ئەوە بڵاوبوونەوە کە خاوەنى ئایفۆن ٧ پڵەسێک ڤیدیۆیەکى لە تویتەر بڵاوکردەوە کە گڕگرتنى مۆبایلەکەى پیشان دەدات.

بریانا ئۆڤیلاس لەسەر ڤیدیۆیەکە نوسیوویەتى کە بۆماوەى چەند ڕۆژێک دەبێت مۆبایلەکەى بەکارنەهێناوە و لە خەودا بووە کاتێک مۆبایلەکەى گڕیگرتووە. ئۆڤیلاس دەڵێت ڕۆژێک پێش ئەو ڕووداوە سەردانى ئۆفیسێکى بریکارەکانى ئەپڵى کردووە و تەماشاى مۆبایلەکەیان کردووە و وتویانە هیچ کێشەیەکى نییە.

ئەو ڤیدیۆیە زیاتر لە ١ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار جار لە تویتەرەوە بینراوە و زیاتر لە ٣٥ هەزار جار تویت کراوەتەوە.

ئەوە یەکەمجار نییە کە ڕووداوى گڕگرتنى ئایفۆن حەوت پڵەس بڵاوبکرێتەوە، لە تشرینى یەکەمى ڕابردووشدا کەسێکى ئوسترالى ڕایگەیاند ئایفۆنەکەى گڕیگرتووە.

ئەمەش ڕووداوى گڕگرتنى گالاکسى نۆت حەوت بیرى بەکارهێنەران دێنێتەوە، کە لەدواتردا سامسۆنگ ناچار بوو هەموو گالاکسییە نۆت حەوتەکان بکشێنێتەوە، کە لەدواتردا دەرکەوت کێشە لە پاترییەکەیدا هەیە

بابەتی دواتر

Hi_tech_Laser_Weapon-System_Currently_Existing-770x437

بەوێنە، چەکە لەیزەرەکانی وڵاتێکی زلهێز جیهان دەترسێنێت ئامادەکراوە بۆ جەنگی جیهانی سێهەم

وەک ئاشکرایە زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان ڕۆژانە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێدا هەنگاو دەنێن و ڕکابەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *