Doc-P-131215-636476622022360524

هه وليانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڵام توركیا سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا ئامدە نیە ئاسمانی وڵاەکەی بەڕوی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی سلیمانی بکاتەوە،و تائێستاش هیچ وەڵامێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی نەداوەتەوە.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە چه‌ندین هه‌وڵ له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی له ‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دراوه‌ به‌ڵام تا ئێستاش توركیا سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئه‌و فڕۆكانه‌ نه‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ ده‌رده‌چن یاخود ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.

دەڵێ حكومه‌تی عێراق به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا تورکیا تاكه‌ وڵاتە كه‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نه‌كردووەته‌وه‌ له‌دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌غداوه.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *