2015_6_24_15_53_44_75

هەڕەشەكانی ترەمپ نرخی نەوتى گەیانده ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنت

دوابەدوای هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەهێرشكردنە سەر سوریا، نرخی نەوت لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار بەرزترین ئاستی تۆماركرد و گەیشتە ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنت.

بەپێی داتاكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ ٧١ دۆلار و٨٣ سەنت بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١٤وە كاتێك ئەو ساڵە نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار و ٣٤ سەنت.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ ٦٦ دۆلار و ٣٩ سەنت بەرزبوەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە دۆمای سوریا، تاوتوێی گرتنە بەری رێگەچارەی سەربازی دەكەن بۆ سزادانی بەشار ئەسەد.

ش.ك

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *