9496fe514537e7496bfa97c3e53efca2_L

ژمارەیەك په‌رله‌مانتاری كورد دادگايی ده‌كرێن

بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و پیاهەڵدان بە ڕێبەری به‌ندكراوی ئه‌و حزبه‌، داواکاری گشتی ئەنقەرە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ هەشت پەرلەمانتاری هەدەپە کردۆته‌وه‌و له‌ ئێستاشدا دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه‌.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویکرده‌وه‌، داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە، به‌تۆمه‌تی پیاهه‌ڵدان بە عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە و پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ پەکەکە و به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی گەریلاکاندا، دۆسیەی لە دژی ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتاری هەدەپە كردۆتەوە.

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، دۆسیه‌كه ‌دژی 8 په‌رله‌مانتار كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه ‌له‌ عوسمان بایده‌میر، ئه‌لیجان ئۆنلو، فه‌له‌كناس ئوجا، سیبه‌ل ئاڵپ، نادر یڵدرم، دیله‌ك ئۆجه‌لان، میزگین ئیرگات و گارۆ پایلان.

جێگه‌ی باسه‌، به‌پێی ماده‌ی ٨٣ی ده‌ستووری توركیا، دۆسیه‌ی‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێویسته‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد بكرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *