111242018_fyjh

ماکرۆن: لەکاتی خۆیدا بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر سووریا دەدەین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، لەکاتی خۆیدا بڕیار لە هێرشکردنە سەر سووریا دەدەین.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ماکرۆن ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێگە نادەن بە هەر ئاڵۆزبوونێکی زیاتری دۆخەکە لە ناوچەکە.

ئەم وتەیەی ماکرۆن لەکاتێکدایە کە چاوەڕێ دەکرا ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا، لە کاردانەوەی هێرشە کیمیاییەکەی دومای سووریادا هێرشیان بکردایە سەر ئەو وڵاتە.

هاوکات ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرگیز کاتی هێرشکردنە سەر سووریای دیاری نەکردووە.

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، بە چەکی کیمیایی هێرش کرایە سەر شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە سووریا و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

هاوکات ئەمڕۆ سوپای سووریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند کە پێشتر لە دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا بوو.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *