GettyImages-869014100_0

سی ئێن ئێن: وەشاندنی گورزی سەربازیی ەمریكا دووچاری ململانێی راستەوخۆ بكات لەگەڵ روسیا و ئێراندا سەركێشیه

كەناڵی سی ئێن ئێن لەزاری چەند سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندە سەربازییەكان و راوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بە ترەمپیان راگەیاندووە پەرەسەندنی هەڵوێستەكان بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لە رژێمی سوریا رووبەڕووی سەركێشیان دەكاتەوە.

راشیگەیاند جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری و ئەندامانی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی هۆشداریانداوە بە ترەمپ بەوەی پێدەچێت وەشاندنی گورزی سەربازیی لە بنكەكانی رژێمی سوریا ببێتە هۆی ئەوەی ئەمریكا دووچاری ململانێی راستەوخۆ بكات لەگەڵ روسیا و ئێراندا.

سەرباری ئاڕاستەكردنی كەشتیگەلی سەربازیی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بەرەو دەریای ناوەڕاست، بەڵام تائێستا بڕیاری لەبارەی ئەو هێرشە مووشەكییانە نەدراوە كە چاوەڕوان دەكرا كۆتایی هەفتەی رابردوو بكرێتە سەر پێگەكانی رژێمی سوریا كە لەلایەن واشنتۆن و لەندەن و پاریسەوە تۆمەتبار دەكرێت بە بەكارهێنی چەكی كیمیایی دژی مەدەنییەكانی شاری دوما.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *