images (1)

مەکتەبى ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى: وەڵامێک بۆ میدیاى سێبەريى “ستاندەر”

وەڵامێک بۆ میدیاى سێبەريى ستاندەر
ساڵانێکە لەکاتى هەڵبژاردنەکان تۆمەتەکانى ستاندەر بۆ ناوزڕاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى بوونى هەیە گەرچى بۆ ئێمە دەستخەت و سێبەرى ئەو نەخۆشانە دەناسین بەڵام نەمانویستوە برایەتى و یەکڕیزى ئیسلامى بەهۆى ئەوانەوە لەق بکەین.

بزووتنەوەى ئیسلامى هەر زوو دەرکى بە مەترسى سیاسەتى نادرووستى حیزبەکانى کوردستان کردوە و هۆشیارىداوە لە دۆخى هەرێم ولێکەوتەو دەرەنجامى گەندەڵى و توندوتیژى حیزبایەتى و شۆڕ بوونەوەى ململانێکان بۆ نێو پەرلەمان و حکومەت، هەر ئەوەش بوو لە سەرەتاى خولى پەرلەمان و کابینەى نوێى حکومەت ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى لە حکومەت و پەرلەمانیش ڕاگەیاند.
بزووتنەوە تاقە حیزبى ئۆپۆزسیۆن بووە ڕاستەوخۆ بێ شەرمکردن و دووفاقى بەیاننامەو و لێدوان ناڕەزایی خۆى چی وەک حیزب و چی وەک فراکسیۆن ڕاگەیاندوەو لە لۆمەى هیچ لۆمەکاریکیش نەترساوە چوونکە دەیزانى دەرەنجامى حیزبایەتىکردنى بەرتەسک و بەرژەوەندیخوازى و مامەڵەکردن بە دەنگى خەڵک و یاریکردن بە پیرۆزییەکانى دەنگدەر دەرەنجامى خراپى لێدەکەوێتەوە هەر بۆیەش بزووتنەوە خاوەن بڕیارو خاوەن ئیرادە و هەڵوێستى خۆى بووە شکۆى خۆى بەهیچ کەس نەدۆڕاندووە.
لێرەوە ئێمە دەپرسین ئەوە خێرە سایت و پەیجى علوج و سێبەر، لە ئێستاوە هێشتا مۆڵەتى هەڵمەتى هەڵبژاردن دەستیپێنەکردوە ئێوە سەغڵەت بوون.. ئەوە بۆناپرسن کێ بوون پێ یەکىان لە دیوەخان بوو پێکەى ترىان لاى موعارەزە، بۆناپرسن ئەوانە کێ بوون دەستبەردارى مووچەى وەزیرى ئەو حکومەتە نەدەبوون تا دواین ساتەکان،بۆناپرسن کێ بوون ئەوانەى ڕێکەوتنى نهێنی شەوانیان دەکرد و بەڕۆژیش لە ریزى خۆپیشاندەران بوون، بۆناپرسن ئەوانە کێ بوون لەژێر هەژموونى حیزبی ناوخۆو سەکۆى کۆنکرێتى دەرەکى ئەجندای خەڵکیان خاڵ بەخاڵ جێ بەجێ دەکرد.
لیستى ئیسلامى داخوازى جەماوەرەو ساڵانێکە ئیسلام دۆستانى ئەم هەرێمە داوایدەکەن، بزووتنەوەش هەرزوو چووە بەدەم ئەم داخوازیەوەو لە ەڵبژاردنەکانى پێشوتریش وەک پرۆژەیەکى گشتگیرو چاکسازى داویەتیە یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵی ئیسلامى و تەواوى ڕێکخراوە ئیسلامیەکان و کەسایەتیەکان بەڵام بەداخەووە لە ڕابردوو وەک پێویست نەهاتن بەدەمیەوە، لە ئێستاشدا ئەم پرۆژەیە بە دەستپێشخەرى هەرکەس و لایەنێکبێت بزووتنەوە هەرزوو پشتیوانى و پشتگیرى لێکردوەو مەبدەئیانە قبوڵى بووە و خودى ڕابەرى گشتى بزووتنەوەش هەمووکات دووپاتیکردوەتەوە وتویەتى:” کاغەزى سپى ئیمزا دەکەم بۆ دروستکردنى لیستى ئیسلامى”.. ئەوەش لە قوڵایی هەستکردن بە بەرپرسیارێتى و دڵسۆزی بووە بۆ چاکسازى و یەکڕیزى و دوورکەوتنەوە لە ململانەى بێ ماناى حیزبى .
بۆیە بزووتنەوە بەشێک نەبووە لەو قەیران و گەندەڵیانەى هەرێم و بەردەوامیش هەوڵى چاکسازى و ئاشتەوای نیشتیمانیداوەو چارەسەرو پرۆژەشی بۆ هەموو قۆناغەکان هەبووە، ئەوەى گوێى بە بەرپرسیارێتى مێژووى و سیاسی و ئەخلاقى و ئاینى نەبووە نابەرپرسیارانەش تۆمەت دەبەخشێتەوەو دەیەوێت لە سەربوونى ئەوانیتر ماڵ و هێلانە بۆخۆى دروستبکات.

مەکتەبى ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى
13-4-2018

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *