thumbs_b_c_06ed33875f942730756344fdeff42413

توركيا: پێشوازی لەو ئۆپەراسیۆنە دەكەین كەبووە هۆی هێنانەگۆی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتی لە دژی هێرشەكەی سەر دوما

وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پێشوازی لەو ئۆپەراسیۆنە دەكەن کە ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ كردیانە سەر سوریا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنكە كیمیاییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامدا.

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو ئۆپەراسیۆنە دەكەین كەبووە هۆی هێنانەگۆی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتی لە دژی هێرشەكەی سەر دوما”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، ” ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن ئەمەریكاو بەریتانیا و فەڕەنساوە لە دژی رژێمی سووریا ئەنجام درا بە كاردانەوەیەكی گونجاوی دەزانێت”.
ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *