000181EB

ئەو موشەکانەی ئاڕاستە دیمەشق كراون تەنیا زیانی ماددیان هه بووه

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریا ڕایگەیاند سیستەمی بەرگری سوریا زۆرینەی ئەو موشەکانەی خستۆتە خوارەوە کەئاڕاستە دیمەشقڤ و دەوروبەری کراوە.
لە وتارێکیدا ئەمرۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریا ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤/٤/ ٢٠١٨ هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا،بریتانیا و فەرەنسا هێرشیان کردە سەر دیمەشق و دەوروبەری و لەهێرشەکاندا ١١٠ موشەک ئاڕاستەی سوریا کراوە.

وتیشی سیستەمی بەرگریی سووریا زۆربەی ئەو مووشەکانەی خستووەتەخوارەوە، کە ئاراستەیان کراون، بەڵام هەندێکیان بەر یەکێک لە باڵەخانەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەکان کەوتوون کە سەنتەرێکی فێرکاری و تاقیگەیەکی زانستی تێدایە و زیانەکانیش تەنیا زیانی ماددی بوون.

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *