0f8b6a03-db44-4ea8-a12b-a7e675f8f027

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران: هیچ سوودێكیان دەست ناكەوێت هەر بەو جۆرە كە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەكەوت

دواى ئه وه ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆسەر بنكە كیمیاییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامدا.

خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمیانی كۆبوونەوەیەوەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەی جەختیكردەوە، “هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمەریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سوریا تاوانكاریە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بە ڕاشكاوی دەڵێم كە سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی فەڕەنسا و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جەنایەتكاران و جەنایەتیان كردووە، هیچ سوودێكیشیان دەست ناكەوێت هەر بەو جۆرە كە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەكەوت”.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوانەی تا دوێنێ بە ئاشكرا و نەهێنی یارمەتی داعشیان دەدا ئێستا، پاگەندە دەكەن كە ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەتەوە ئەمە درۆیە و ئەوان هیچ ڕۆڵێكیان نەبووە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *