1022942655

عێراق: هێرشەکەى سەر سوریا ناوچەکە بەرەو پێشهاتی مەترسیدار دەبات

وەزارەتی دەرەوەى عێراق ڕایگەیاندووە، هێرشەکەى ئەمریکا و هاوپەیمانانی کارێکى مەترسیدارە و ناوچەکە بەرەو پێشهاتى خراپتر دەبات.

وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکەى ئەمریکا لە داهاتوودا کاردانەوەى خراپتر بە دواى خۆیدا دەهێنێت و لە قازانجی هاوڵاتیانى مەدەنی نابێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە هەل دەداتەوە بە داعش و گروپەکانى تر زیندوببنەوە و دەبێت کێشەى سوریا بەڕێگەچارەی سیاسی چارەسەر بکرێت.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات ئەمشەو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى، نزیکەى ١٠٠ بۆ ١٢٠ موشەکیان ئاڕاستەى بنکە سەربازییەکانى سوریا کرد.

بە وتەی جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا، هێرشەکە کاتژمێر دوو بەکاتی لەندەن دەستیپێکردووە و سەرەتا بۆ ماوەی ٥٠ خولەک سێ پێگەی تایبەت بە چەکی کیمیایی بەئامانجگرتووە.

هەروەها جۆزێف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی یەکەم سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە ناوچەی بەرزە گرتووەتەوە، کە بەشداربووە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی و پەرەپێدانی.

هێرشی دووەمیش کراوەتە سەر گەنجینەیەکی هەڵگرتنی چەکی کیمیایی لە حیمس، هەروەها لێدانی سێهەم بۆ سەر بنکەیەکی هەڵگرتنی کەرەستەکانی چەکی کیمیایی بووە.

دانفۆرد باسی لەوەشکردووە، لەو هێرشانەدا ژێرخانی ئابووری بۆ ئامادەکردنەوەی چەکی کیمیایی لە سوریا لەناوبراوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *